تبليغاتX
افق برابری ( ئاسۆی به‌رابه‌ري) - ووتووێژ
له گه ڵ نارین مو حه مه دی      
۵ اسفند ۱۳۸۵

((ووتووێژی ئێقباڵ به رخان ئه ندامی ده سته ی نووسه رانی رێکخراوه ی ناحکوومی ژنانی مه ریوان له گه ڵ نارین مو حه مه دی ئه ندامی هه ڵسووڕاوی ئه م رێکخراوه یه))

سه ره تا سپاسی به شداریت بۆ ئه م ووتو وێژه ده که م ئه گه ر ده کرێت با له زمانی خۆته وه بتناسین ؟

و: من نارین مو حه مه دی  (فارغ التحصیل هنرهای تجسمی ) نووسه رو هه ڵسووڕاوی مافی ژنان و ئه ندامی هه ڵسووڕاوی رێکخراوه ی ژنانی مه ریوان .

پ: به ر له وه یکه بڕۆینه سه ر پرسیاره کانمان پێم خۆشه ئه م پرسیاره ئاراسته ی تۆ بکه م که هه ستی شێعر ووتنی تۆ چۆن ده ستی پێکردو به چ زمانێک شێعر ده ڵێت و له سه ر ئه و کتێبه شێعره ی که چاپ کراوه قسه بکه یت ؟

و: هه ر له منداڵییه وه هه ستی شێعر ووتنم له خۆم دا ده بینی رۆژ به رۆژ ئه م هه سته م زیاتر ده بوو تا ئه وه یکه شێعره کانم هێنا یه سه ر کاغه ز من به زۆری به زمانی فارسی شێعر ده ڵێم چوونکو به زمانی فارسی باشتر ده توانم هه ستی خۆم له شێعره کانم دا ده رببڕم. به ڵێ من ساڵی 1383 ی هه تاوی کۆمه ڵێک شێعری خۆم له کتێبێک دا به ناوی ( سکوت خاکستری ) له چاپ داو ئیستا له به رده ست خوێنه ران دا یه .

پ: تۆ کی بۆ خۆت ماوه یه ک له زانکۆ دا بوویت هه ستی سه ربه خۆیی ژنانی خوێندکاری زانکۆ کان چۆن ده بینیت ؟

و: ژنان و کچانی زانکۆ کان به بوونیان ده توانن گرینگییه کی تایبه تیان ببێت بۆ ناساندنی که سایه تی خۆیان و وه کوو چالاکێک بۆ رووبه روو بوونه وه له گه ڵ کێشه کان و وریا کردنه وه ی ژنانی دیکه بۆ گه یشتن به سه ر به خۆیی . به ڵێ دیاره        هه ستی سه ربه خۆیی له نێو ژنانی خوێندکار له چاو ژنانی دیکه زۆرتره و هه روه ها پێشکه وتنخوازانه ترو ده توانێت سه ر که و تووتریش بێت .

پ: کارو چالاکی رێکخراوه ی ژنانی مه ریوان له رابردوو تا ئیستاو له داهاتوودا چۆن    ده بینیت ؟

و: به خۆشییه وه ده توانم بڵێم که رێکخراوه ی ژنانی مه ریوان توانیویه تی له گه ڵ زۆریک له کێشه فه رهه نگییه کان ده ست و قامک نه رم بکات و هه روه ها به و هه موو ئاست ته نگی و گوشارانه وه درێژه به چالاکی خۆی بدات و له ماوه ی هه ڵسووڕانی رێکخراوه ی ژنانی مه ریوان دا که سانێکی زاناو رۆشنبیرو خوازیاری یه کسانی ژن و پیاو پێوه ندییان پێوه کردوین و ژماره یه کی زۆریان داوای ئه ندامییه تیان له       رێکخراوه که مان دا کردوه چوونکو رێکخراوه ی ژنانی مه ریوان مه به ست و ئامانجی   گه یشتن به کۆمه ڵگایه کی به را به رو یه کسان و دوور له هه ڵاواردنی جنسی یه      ده توانێت داهاتوویه کی روون و سه رکه وتووی هه بێت .

پ: به ڕای تۆ ئازادی ژن ده توانێت چ کاریگه ریی یه کی له سه ر کۆ مه ڵگای ئینسانی هه بێت ؟

و: ته نیا ده توانم بڵێم که ئازادی کۆمه ڵگای ئینسانی به گشتی و سه رکه وتنی        سه رجه م دانیشتوانی کۆمه ڵگاو که ڵک وه رگرتن له هێزوتوانای ئینسانه کان بۆ باشتر بوونی وه زعییه تی جیهان له گره وی ئازادی و زانایی ژناندایه .

پ: له م رۆژانه دا نوێنه رانی باڵی پاوانخوازی مه جلیسی ئیسلامی ئێران به ڕاشکاوانه  داواکاری نه هێشتن و پێشگرتن به چوونه زانکۆی کچان بوون . پێتان وایه په سه ندکردنی ئه م داواکارییه چ کاریگه رییه کی له سه ر ده روون و وره ی ژناندا بێت ؟

و: خه ڵک زاناو وریا بوونه ته وه و ناهێڵن زانکۆ ته نیا تایبه ت به جنسیه تێک بێت و به رپرسانی ده وڵه تی هه ڵیان بژێرن هه ربۆ یه زۆربوونی کچان یان کوڕان له زانکۆ کان به بێ هیچ جیاوازی یه کی جنسی ده بێت رۆژ به رۆژ به رچاوتر بێت . ئیمه وانه زانین که کوڕانی خوێندکاری زانکۆ هیچ کێشه یه کیان نیه له چاو کچانی خوێندکار باشترن ئه گینا ئه وانیش کێشه ی زۆریان هه یه . من پێم وایه ئه م داواکارییه ی     نوێنه رانی مه جلیسی ئیسلامی که گویا رۆیشتنی کچان بۆ زانکۆ ناتوانێت هۆ کارێکی    به ڵگه یی و مه نته قی هه بێت هه ڵه یه و ده بێت پێداچوونه وه ی له سه ر بکرێت . له به ر ئه وه یه ئه مرۆکه ئینسانه کان خوازیاری پێشکه وتن و دروست کردنی کۆمه ڵگا یه کی ئازادو به رابه رو سه رکه وتوون من روو به و که سانه ی خوازیاری نه هێشتنی کچان بۆ زانکۆکانن ده ڵێم که ئه گه ر زانکۆکان و به رپرسانی زانکۆ بڕوای ئه وه یان پێناکرێت له گه ڵ کچان و ژنان هه ڵسووکه وت بکه ن ده بێت گۆڕانکارییه کی بنه ڕه تی له نێو زانکۆکاندا رووبدات نه ک پێش به چوونی کچان بۆ زانکۆکان بگیرێت چوونکو زانکۆ شوینی فێر بوونی عیلم و زانسته و هیچ په یو ه ندی یه کی به خراپه کاری یه وه نیه و ژنان خۆیانن حورمه تی و که سایه تی خۆیان ده پارێزن نه ک به ترس و هه ڕه شه و دروشمی دوا که وتوانه ی شه ره ف و نامووس په سه ند کرده وه ده رهێنانی ئه م داوا کارییه و نوێنه رانی مه جلیسی ئیسلامی ده توانێت ئیعترازاتی به ربه ڵاوی ژنانی به دواوه بێت .

پ: تۆ وه کو نووسه رو شاعێرکی لاو وهه ڵسووڕاۆیکی مافی ژنان چ چاوه ڕاونی یه کت    له نووسه ران و رۆشنبیران دیکه هه یه ؟

و: من پێم وایه که نووسه ران و رۆشنبیران ده بێت ته نیا یه ک کێشه نه که نه ته وه ره و باسی بابه ته کانیان و ده بێت هه وڵ بده ن به ناسینی گشت کێشه کانی کۆمه ڵگا دوای هه ڵوێست گرتنی رۆشنبیرانه ی خۆیان بۆ چاره سه رکردنی کێشه کان تێبکۆشن      ئه مڕۆ که کێشه ی ژنان کێشه یه کی جیهانی یه به ڵام به داخه وه زۆرێک له نووسه ران و روشنبیران ته نیا باس له کێشه کان ده که ن که ده بێت  جگه له باسکردن بۆ ئاگاکردنه وه و زانیاری دان و دیاریکردنی رێگاچاره ی گونجاو بۆ ژنان له هه وڵدا بن .

+ نوشته شده در  ساعت   توسط اقبال برخان | 
 
صفحه نخست
پست الکترونیک
آرشیو وبلاگ
عناوین مطالب وبلاگ
درباره وبلاگ
اینجانب اقبال برخان در تیرماه سال 1356شمسی
در روستای گوریچه از توابع بخش (به رپله ی سارال)
مریوان در آغوش خانواده ای کارگرو زحمتکش چشم
به جهان پر از نابرابری وتبعیض وناعدالتی گشودم
خانواده ام سال 1359روستا را ترک وبه شهر مریوان آمده
و تاکنون در مریوان ساکن هستیم.
هدف من از راه اندازی این وبلاگ اعلام همفکری و همبستگی
با تمام زنان ومردان آزادیخواه سراسر جهان جهت بنیاد نهادن
جهانی آزادو برابر و عاری از هرگونه تبعیض و ناعدالتی میباشد.

نوشته های پیشین
اسفند 1389
آبان 1389
تیر 1389
خرداد 1389
اردیبهشت 1389
فروردین 1389
اسفند 1388
مهر 1386
تیر 1386
خرداد 1386
اردیبهشت 1386
فروردین 1386
اسفند 1385
بهمن 1385
 

 RSS

POWERED BY
BLOGFA.COM